ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنەکانى پارێزگاکان و پەرلەمان چەند بابەتێک تاووتوێ دەکەن

7/7/2021 164 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەئامادەبوونى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەولێرو دهۆک و سکرتێرى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و نوێنەرى لیستى خزمەت و ژمارەیەک لە سەرۆکى فراکسیۆنەکانى ترى ئەنجومەنى پارێزگاکان، لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبوونەوە .
گفتوگۆ لەبارەى گرنگیى هەموارى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاکانى کوردستان و جێبەجێکردنى کرا، هەروەها جێبەجێکردنى لامەرکەزى کارگێڕى و دارایى، بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان و پەسەندکردنى لە ئەنجومەنى پارێزگا ، هەماهەنگى زیاترى نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنەکان و پڕکردنەوەى میلاکى ژمێریارى و کارگێڕى ئەنجومەنەکان تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە بوو.

 

564013772021_1.jpg

14113772021_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure