ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رێز لە عومەرى کەریم ئاغا نرا

13/6/2021 134 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لەمەراسیمى رێزلێنان و بەناوکردنى هۆڵێک بەناوى هونەرمەندى گەورەى کورد عومەرى کەریم ئاغا کرد.
لەمەراسیمەکەدا کە لە قوتابخانەى مەڵکەندى بنەڕەتى بەڕێوەچوو، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بە گرنگییەوە باسى لە رۆڵى هونەرمەند عومەرى کەریم ئاغاى کرد و سوپاسى خزمەتى چەندین ساڵەى هونەرمەندى لە بوارى هونەرى کوردیدا کرد.
پاشان فەرمانى بەناوکردنەکەى پێشکەش کرد و لەلایەن بەڕێوەبەرى قوتابخانەکەشەوە مەدالیاى رێزلێنان پێشکەش بە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کرا.

 

54681362021_2.jpg

174681362021_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure