ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەرزبونەوەى نرخى بەنزین و چارەسەرەکان خرانەڕوو

13/6/2021 139 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر داواى لیژنەى پیشەسازى و وزەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کۆبونەوەیەک لە بارەى گرفتى سوتەمەنى بەڕێوەچوو.
بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونى لیژنەى پیشەسازى و وزەى ئەنجومەن و ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجومەن لەگەڵ بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و بەرێوەبەری نەوت و کانزاکانى گەرمیان و سلێمانی و لێپرسراوی دابەشکردنی سوتەمەنی کۆبوونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر نرخی بەنزین و سوتەمەنی و چارەسەری بەرزبونەوەی نرخەکانیان و پاراستنی باشی کوالیتییەکانیان کرا.
بڕیار درا ئەنجومەنی پارێزگا و بەرێز پارێزگارو لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەوڵەکان یەکبخەن بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بەهەمئاهەنگی لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان بۆ چارەسەری گرفتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخ .

 

24881362021_3.jpg

33881362021_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure