ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

گفتوگۆ لەبارەى خزمەتگوزارى و زیادەڕەوى کرا

13/6/2021 57 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونى ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجومەن پێشوازى لە بەڕێزان ئەندامانى لیژنەى شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار لە پەرلەمانی کوردستان کرد وپاشان لەگەڵ لیژنەى خزمەتگوزاری و شارەوانی ئەنجومەنى پارێزگا کۆبوونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا تاووتوێى بابەتەکانى خزمەتگوزارى و زیادەڕەوى و لێکەوتەکانى کرا و جەخت لە هەماهەنگى بەردەوامى هەردوو لیژنەکە لە پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى پارێزگا کرایەوە.

 

34371362021_1.jpg

134371362021_2.jpg

294371362021_5.jpg

344371362021_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure