ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

هەوڵى چارەسەرى کێشەى کەمئاوى چەمچەماڵ دەدرێت

7/6/2021 68 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ، بەئامادەبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى سەردانی قەزاى چەمچەماڵی کرد.
لەکۆبونەوەیەکدا لە قایمقامیەتى چەمچەماڵ بە ئامادەبونی بەرێزان رەمک رەمەزان قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەکان و بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەرو بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکانی ئاوی سنورەکە ، گفتوگۆ لەسەر چارەسەری کێشەی ئاوی خواردنەوە لە سنورەکە کرا.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: لە هەرێمى کوردستان و عێراقیشدا هیچ قەزایەک نیە هێندەى چەمچەماڵ دەردی کەم ئاوی چەشتبێت.
پاش گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە بریار درا بەهاوبەشی وهەماهەنگی ئەنجومەنی پارێزگاو قایمقامی چەمچەماڵ بەردەوام بن لە هەوڵەکان بۆ چارەسەر ئەو گرفتە بەپلانی هەنوکەیی و پلانی درێژخایەن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەبێ ماندو بوون بۆ خزمەتی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکروان .

 

20598762021_2222222222222.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure