ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەردى بناغەى پرۆژەیەکى ستراتیژى لەسلێمانى دانرا

25/5/2021 159 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى حکومەت و وەزیرى کشتوکاڵ و پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى بەشدارى لە مەراسیمى دانانى بەردى بناغەى پرۆژەی نیشتیمانی بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران لە بنارى پیرەمەگرون کرد.
پرۆژەکە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەهەمئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێی دەکات بۆ پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین، بری زیادەی گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوەو دەکرێتە بەرهەمەکانی ئاردو پێدویستییەکانى تر.
بەشەکانی پرۆژەکە پێکهاتوون لە:
١-کارگەی بەرهەمهێنانی ئاردو جۆرەکانی
٢-توێژینەوەو پەرەپێدانی بنەتۆوی گەنم
٣-بەرهەمهێنانی ساوەر
٤-سایلۆی دانەوێڵە
٥-خواردنی دایت

٦- کۆگا

 

 

 

12072552021_1.jpg

 

312072552021_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure