ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کارى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى بەرز راگیرا

11/5/2021 48 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی یەکشەممە بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێز د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ، بەڕێزان جێگرانی پارێزگار ، قایمقامی ناوەند و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکانی سلێمانی بەشداری لە کۆبونەوەیەکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە ھۆڵی کۆبونەوەکانی قایمقامیەت کرد.
لە کۆبونەوەکەدا قایمقامی سلێمانی ئاماری مانگەکانی ١ تا ٤ ی ئەمساڵ و بەتایبەتی ٢٦ رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانی خستەڕوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا سوپاس و دەستخۆشی لەقایمقام و سەرۆک و ئەندامانی لیژنە ھاوبەشەکان کرد و پێزانینی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەربڕین کە شەو و رۆژ لەخزمەتی ھاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی خۆراک و تەندروستی گشتی خەڵکدا لەکارەکانیان بەردەوامن.
ھەروەھا پشتیوانی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ کارەکانیان دووپاتکردەوە.
پاشان چەپکە گوڵی رێزو پێزانینی ئەنجومەنی پارێزگای پێشکەش کردن.

 

14281152021_4.jpg

21281152021_3.jpg

28281152021_2.jpg

41281152021_6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure