ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رۆژانى جەژنى رەمەزان لە پارێزگاى سلێمانى قەدەغەى هاتوچۆ نابێت

7/5/2021 111 جار خوێندراوەتەوە

دواى راوێژ لەگەڵ بەڕێز سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و بە پێى هەڵسەنگاندنى لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، بڕیاردرا لەسنورى پارێزگاى سلێمانى لە رۆژانى جەژنى رەمەزانى پیرۆزدا قەدەغەى هاتوچۆ نەبێت و داواش لەهاووڵاتیان کراوە پابەندى رێنمایى و رێکارە خۆپارێزییەکان بن.
هاوکات قەدەغەى هاتوچۆى لە نێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى عیراقدا وەک خۆى دەمێنێتەوە.

 

213211752021_221111 copy.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure