ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەنجومەنی شارەوانی کرا

5/5/2021 141 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی چوارشەممە ، ٢٠٢١/٥/٥، بەسەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ئامادەبونی سکرتێری ئەنجومەن و ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا یەکەم کۆبونەوەی نێوان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی نوێی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی کرا.
سەرەتا بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ، بەناوی ئەنجومەنەوە پیرۆزبایی لە ئەندامە ھەڵبژێردراوەکان کرد و ھیوای خواست سەرکەوتوبن لە خزمەتکردنی زیاتری سلێمانی و دانیشتوانەکەی، بەتایبەت کە ئەم ئەنجومەنە متمانەیان لە ئەنجومەنی پارێزگا وەرگرتووە.
ھەروەھا بەگرنگیزانی ھەوڵی بەردەوام بدەن بۆ خزمەتکردنی پارێزگای سلێمانی بەتایبەت لەرووی خزمەتگوزارییەوە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

پاشان بەڕێز توانا کەمال سەرۆکی ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە چالاکانە کاردەکەن و ھەوڵ دەدەن لە زووترین کاتدا کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەن.

 

 

374921552021_22222222222222222.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure