ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگا دەنگی بە ئەنجومەنی نوێی شارەوانی دا

27/4/2021 113 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2021/4/27، ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى شەست و دووهەمین کۆبونەوەى کرد.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دەنگدان لەسەر پەسەندکردنى پێکهێنانى ئەنجومەنى نوێى شارەوانى سلێمانى کرا، بە پێى مادەى 35ى یاساىژمارە 3ى ساڵى 2009ى یاساى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان - عیراق، هەروەها پاڵپشت بە مادەى دوەم لە پەیڕەوى ژمارە 2ى ساڵى2019ى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان.
بە دەنگی ١٩ ئەندامی ئەنجومەن پەسەند کرا.
لە بڕگەى دووەمدا دەنگ لەسەر پێشنیازى زیادکردنى چوار ئەندام بۆ ئەنجومەنى شارەوانى سلێمانى درا و بە دەنگی ١٦ ئەندام پەسەند کرا.
پاشان پێشنیاز کرا نوێنەری بەێوەبەرایەتییەکانی ئاوەدانکردنەوە، نەخشەدانانی ئاوەدانی ، بەرگری شارستانی و لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ چوار ئەندامە زیاد کراوەکە دەستنشان بکرێن و بە دەنگی ٢٠ ئەندام پەسەند کرا.

 

75192742021_1.jpg

185192742021_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure