ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پەیامى ئەنجومەنى پارێزگا بۆ یادى بۆردومانى قەڵادزێ

25/4/2021 113 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە و لە یادى ٤٧ ساڵەى تاوانى بۆردومانى شارى قەڵادزێ و راپەڕینى خەڵکى بەشەرەفى ئەوشارەدا، سەرى رێزو وەفا و حورمەت بۆ شەهیدانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و ھاووڵاتیان و قوربانییەکانى ئەو کارەساتەنەوى دەکەین.
بۆردومانى قەڵادزێ، پەڵەیەکى ترى رەشە بە نێوچەوانى رژێمى رووخاوى بەعسەوە و شەهیدان و قوربانییەکانیشى سمبولێکى ترى خەباتىمێژوویى رزگاریخوازى گەلى کورد و رەتکردنەوەى دەسەڵاتى زەبروزەنگ و دیکتاتۆریى بەعسى فاشیستە لەلایەنە نەتەوەکەمانەوە.
لەم یادە خەمناکەدا ، هاوسۆز هاوخەمى دانیشتوانى قەڵادزێ و ئیدارەى راپەڕینین و هەوڵەکانمان لەپێناو بەرژەوەندی و خزمەتکردنیاندابەردەوام دەبێت، داواش لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عیراق دەکەین ، کار بۆ قەرەبووکردنەوەى کەسوکارى شەهیدان بکەن وبە پرۆژەى جۆراوجۆرى ئابورى و کۆمەڵایەتى و خزمەتگوزاریى و وەبەرهێنان و رەخساندنى هەلى کار خزمەت بە هاووڵاتیانى ئەو دەڤەرە وناوچە زیانلێکەوتووەکانی ترى کوردستان بکەن.
سەربەرزى بۆ شەهیدان و خانەوادە سەربڵندەکانیان و پێشمەرگە و خەڵکى ستەمدیدەى کوردستان.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure