ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کۆدەبێتەوە

25/4/2021 115 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2021/4/27، ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى شەست و دووهەمین کۆبونەوەى دەكات

بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەکە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنى پێکهێنانى ئەنجومەنى نوێى شارەوانى سلێمانى دەکرێت، بە پێى مادەى 35ى یاساى ژمارە 3ى ساڵى 2009ى یاساى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان - عیراق، هەروەها پاڵپشت بە مادەى دوەم لە پەیڕەوى ژمارە 2ى ساڵى 2019ى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان.
لە بڕگەى دووەمى کارنامەکەدا هاتووە کە دەنگ لەسەر پێشنیازى زیادکردنى دوو ئەندام بۆ ئەنجومەنى شارەوانى سلێمانى دەدرێت.

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure