رێگاى نوێ بۆ لەناوبردنى پاشماوە زیانبەخشەکان دەدۆزرێتەوە
9/2/2021
|
146 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژى دووشەممە 2021/2/8 بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونی لیژنەی تەندروستی وژینگە و پیشەسازی ئەنجومەن، بەشدارى لە کۆنفرانسێکى ژینگەیی کرد بۆ دۆزینەوەى رێگە و شێوازى نوێى لەناوبردنی پاشماوەى کارگەو ژووری پلاستیکی وکێڵگە پەلەوەریی وئاژەڵییەکان لە ناحیەى بازیان بەشێوەی زانستی و تەندروست.
لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژە بە پاراستنى زیاترى ھاووڵاتیانی ناوچەکە بەگشتی و بەتایبەتى بازیان کرا، هەروەها نەھێشتنی کەموکوری کارگەکان لەرووی ژینگەییەوە لەرێگای لیژنەیەکی پسپۆرو شارەزاوە بە پشتیوانی ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگای سلێمانی ولایەنەپەیوەندیدارەکان.
