جێگرى نوێى پارێزگارى سلێمانى دەستبەکار بوو
2/2/2021
|
47 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژى یەکشەممە بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى بەڕێزان لیوا چەتۆ ساڵح بریکارى وەزارەتى ناوخۆ و بریکارى وەزارەتى داد و پارێزگارى سلێمانى و نوسینگەی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن وقایمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسی ھێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی پارێزگای سلێمانی بەشدارى لە مەراسیمى دەست بەکاربونى بەڕێز لەیلا عومەر وەک جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى ئیدارى کرد.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بەناوى ئەنجومەنەوە پیرۆزبایى لێکرد و پشتیوانى بۆ کارەکانیان راگەیاند بۆ خزمەتکردنى هاووڵاتیان.



