پرۆژەى براند بازاڕ لە سلێمانى کرایەوە
2/2/2021
|
70 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى و ژمارەیەک بەرپرسى حکومەى بەشدارى لە کردنەوەى پرۆژەى براند بازاڕ لە سلێمانى کرد.
پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاى شارپ لاین و بەهاوکارى یەکێتى هاوردە و ناردنکارانى کوردستان بۆ بەرهەمى ناوخۆیى و هاوردەى رێکخراوە و وەک پشتیوانییەکە بۆ نەخۆشخانەى هیوا و ماوەى 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

