ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

کۆنفرانسی بوژانەوەی قەزای کفری بەڕێوەچوو

24/1/2021 106 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى پێنجشەممە (2021/1/21)، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبونی بەرێزان سکرتێرو ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن بەشداری لەکۆنفرانسی بوژانەوەی قەزای کفری کرد.
کۆنفرانسەکە بەسەرپەرشتى دەستەى داکۆکى شارى کفرى بەڕێوەچوو، سەبارەت بە بەپەراوێزخستنی سنورەکە لەرووی کەمی پرۆژەی خزمەتگوزاری لەکۆی سێکتەرەکان و نەبوونی دەرفەتی کارو ئامادەنەبوونی سەرمایەداران و کەرتی تایبەت لەئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە.
لە وتەیەکدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند: سیستەمی لامەرکەزی کارگێری و دارایی چارەسەری نادادپەروەری دەکات لە دابەشکردنی بودجەو خزمەتگوزاری و نەھێشتنی رۆتین ، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ناوچەکان بە پلان دەبێت.

هاوکات بەڵێنی پشتیوانی کردنى داخوازی و راسپاردەکانی کۆنفرانسەکەى پێدان.

 

5823182412021_2.jpg

624182412021_4.jpg

1324182412021_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure