ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەڵسەنگاندن بۆ 2020 دەکات
19/1/2021
|
104 جار خوێندراوەتەوە |
|
بە سەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی سکرتێری ئەنجومەن، کۆبونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو.
لە کۆبونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ساڵی رابردوی ئەنجومەن و لیژنەکان و روداوەکان کرا بە خۆپیشاندانەکانیشەوە.
ھەروەھا پێداچونەوە بۆ کارەکان کرا و گرفتەکانی بەردەم ئەنجومەن و داواو پێشنیاز بۆ چارەسەرکردنیان خرانەڕو.
لە کۆتایشدا بڕیاردرا لە کۆبونەوەی داھاتوودا پلانی کاری ساڵی نوێ دابڕێژرێت.

