ساڵى نوێتان پیرۆز بێت
31/12/2020
|
191 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێوە پیرۆزبایى لەخەڵک و دانیشتوانى پارێزگاى سلێمانى و هەرێمى کوردستان دەکەین.
بە ئومێدەوە لە ساڵى نوێ دەڕوانین کە ساڵێکى باشتر و پڕخێرو بەرەکەت و خزمەتگوزرایى بێت، پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکەوتەکانى قەیرانى دارایى کۆتاییان بێت.
ئێمەش بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە ئەنجومەنى چاودێرى و بەدواداچوونى کێشە و گرفتەکانى خەڵک و هۆکارى چارەسەریان بین لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و بەدیهێنانى خواست و داواکارییەکانیان.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/12/31