پەیامى ئەنجومەنى پارێزگا بۆ یادى لەدایکبونى حەزرەتى مەسیح
24/12/2020
|
180 جار خوێندراوەتەوە |
|
بە بۆنەى یادى لەدایکبونى حەزرەتى مەسیح سڵاوى خواى لێبێت، پیرۆزبایى گەرم لە خوشک و برا مەسیحییەکانى پارێزگاى سلێمانى و هەرێمى کوردستان و جیهان دەکەین.
بەهیواین ئەم یادە ببێتە مایەى خێرو خۆشى بۆ هاووڵاتیان و کۆتایى هاتنى قەیرانەکان و نەخۆشى پەتاى کۆرۆنا و لێکەوتە تەندورستى و ئابورییەکانى، هاوکات هەرێمى کوردستانیش هەمیشە نیشتمانیى ئارامى و لێبوردەیى و پێکەوەژیانى ئاین و پێکهاتە جیاوازەکان بێت.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/12/24