ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

شەشەمین راپۆرت لەبارەى کارەکانى ئەنجومەنى پارێزگا بڵاوکرایەوە

14/12/2020 164 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە (2020/12/13)، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبونى جێگرى سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق، بەشدارى لە مەراسیمى راگەیاندنى شەشەمین راپۆرتى رێکخراوى کوردستان بۆ هەموان کرد.
راپۆرتەکە بەناونیشانى پارێزگاى سلێمانى و نوێنەرانەرەکانیەتى کە بەهاوکارى رێکخراوى (NED)ى ئەمریکى بۆ ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و نوێنەرانى پارێزگاى سلێمانى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق ئامادەکراوە.
لەوتارێکدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ، دەستخۆشى لە رێکخراوى کوردستان بۆ هەموان کرد کە ماوەى 6 ساڵى یەک لەدواى یەکە ئەم راپۆرتە ساڵانەیە ئامادە دەکەن و چاودێرى کارەکانى ئەنجومەنەکە دەکەن.

 

 

 

13582114122020_2.jpg

19582114122020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure