ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

مەراسیمى رێز بۆ کەمئەندامان بەڕێوەچوو

2/12/2020 166 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەى رۆژى جیهانیى کەمئەندامانەوە مەراسیمێکى هاوبەشى نێوان ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و یەکێتى کەمئەندامانى کوردستان بەڕێوەچوو.
رۆژى چوارشەممە 2020/12/2، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى سکرتێرى ئەنجومەن و ژمارەیەک لەسەرۆکى فراکیسۆنەکان و ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگا و لێپرسراوى گشتى یەکێتى کەمئەندامان و ژمارەیەک کەسایەتى و نوێنەرى کۆمپانیا سپۆنسەرەکان، بەشدارى لە مەراسیمێکى هاوبەشى ئەنجومەنى پارێزگا و یەکێتى کەمئەندامانى کوردستان کرد کە تایبەت بوو بە رێزلێنان لە کەمئەندامان.
لە مەراسیمەکەدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پیرۆزبایى رۆژى جیهانى کەمئەندامانى لەکەمئەندامانى هەرێمى کوردستان و جیهان کرد و ئاماژەى بەهەوڵەکانى ئەنجومەنەکە کرد بۆ پشتیوان کردن لە داواو مافەکانیان.
هەروەها رەخساندنى ژینگەى لەبارى بۆ ژیان و کاروبارى رۆژانەى کەمئەندامان لە دامودەزگا حکومییەکان و لە ژیانى کۆمەڵایەتیاندا بەگرنگزانى.
پاشان چەپکە گوڵى رێز و وەفاى کەمئەندامان پێشکەشى سەرۆکى ئەنجومەن و ژمارەیەک کەسایەتى و کۆمپانیا کران کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانى کەمئەندامان بون.

 

 

 

1544152122020_2.jpg

2444152122020_3.jpg

3644152122020_5.jpg

4444152122020_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure