ئامادەکارى بۆ دەرکردنى رێنمایى نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەکرێت
23/11/2020
|
174 جار خوێندراوەتەوە |
|
رۆژى یەکشەممە 2020/11/22، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى بەڕێزان جێگرى سەرۆک و سکرتێرى ئەنجومەن و ژمارەیەک لە سەرۆکى فراکسیۆنەکان و لیژنەى تەندروستى ئەنجومەنى پارێزگا، لەگەڵ لیژنەى تایبەتى بەرەنگابوونەوەى کۆرۆناى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا زانیارى و ئامارەکانى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا کرا، پاشان بڕیاردرا ئامادەکارى بکرێت بۆ دەرکردنى ژمارەیەک بڕیار و رێنمایى و راسپاردەى نوێ و بە پەلە بە هەماهەنگى لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى بە ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا.

