ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

قۆناغى دووەمى سەوزکردنى شاخى گۆیژە دەستی پێکرد

20/11/2020 138 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى پێنجشەممە 2020/11/19، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بە ئامادەبوونى بەڕێزان جێگر سەرۆکى ئەنجومەن و جێگرى پارێزگارى سلێمانى و قایمقامى سلێمانى و بەڕێوەبەرى گشتى دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى و بەڕێوەبەرانى شارەوانى و ژینگەى سلێمانى، بەشدارى لە مەراسیمى پرۆژەى سەوزکردنى شاخى گۆیژە کرد.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا دەستخۆشى لە هەموو ئەو لایەنانە کرد کە ئەم ئەرکە پیرۆزەیان گرتۆتە ئەستۆ لە پێناو پاراستنى ژینگەى سلێمانى.
ئەم هەڵمەتە قۆناغى دووەمى پرۆژەى سەوزکردنى شاخى گۆیژەیە و بە رواندنى 22000 نەمام دەستیپێکرد.
پرۆژەکە لەسەر پێشنیازى بەڕێز ئاوات محەمەد قایمقامى سلێمانى دەکرێت و بودجەکەشى لەلایەن کۆمپانیاى ئاسیاسێڵەوە دابینکراوە و رێکخراوى سى دى ئۆ جێبەجێى دەکات.

 

 

 

3842920112020_3.jpg

4642920112020_2.jpg

5242920112020_1.jpg

143920112020_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure