یادى 236 ساڵەى سلێمانى پیرۆز بێت
14/11/2020
|
94 جار خوێندراوەتەوە |
|
236 ساڵ لەمەوبەر بەردى بناغەى سلێمانى ، پایتەختى میرنشینى بابان ، شاری شاران ، شارى هەڵمەت و قوربانى و پایتەختى ئەدەب و رۆشنبیرى دانرا.
بەبۆنەى ئەم یادە مەزنەوە و بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە، پیرۆزبایى گەرم و پڕ لە خۆشەویستى لە خەڵکى سلێمانى و هەموو کوردستان دەکەین.
سەربەرزین ئێمە ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و خزمەتکارى خەڵک و خاکى ئەم شارە و سنورى پارێزگاى سلێمانین.
لەم یادەدا بەڵێن بۆ شارى شاعیران و رۆشنبیران و شارى ئازایەتى و بەرخودان و شۆڕش و راپەڕین دووپادەکەینەوە کە هەموکات بۆ ئاشتى و ئاوەدانى و خزمەتگوزارى و خۆشگوزەرانى سلێمانى و دانیشتوانەکەى تێکۆشانى یاسایى و ئیداریى بکەین و لەئاست متمانەى خەڵکدا بین.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/11/14