ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سوپاسنامه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاوه‌

1/10/2015 5 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵ‌و ماندوبونی‌ ستافی‌ ئیداره‌‌و كارمه‌ندانی‌ كۆمپانیای‌ ئاڤێستا گروپ، كه‌ به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر‌و به‌خۆبه‌خش هه‌ستان به‌دیزاینكردنی‌ وێبسایتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌شێوازێكی‌ مۆدێرن‌و زانستی‌‌و پرۆفیشناڵ‌، سوپاسی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌كات.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ ئاڤێستا گروپ بۆ دیزاین‌و ئیداره‌دانی‌ ماڵپه‌ڕی‌ ئه‌لیكترۆنی‌، هه‌ستا به‌دیزاینكردنی‌ وێبسایتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (www.slemanipc.org)، ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگا به‌نوسراوی‌ ژماره‌ 884 ، سوپاسنامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو كرد، كه‌ خۆبه‌خشانه‌‌و بێبه‌رامبه‌ر وێبسایتی‌ فه‌رمیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگایان دروست‌و دیزاین كردوه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئه‌و كاره‌ی‌ كۆمپانیای‌ ئاڤێستای‌ به‌كارێكی‌ مه‌ردانه‌ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌‌و هیوای‌ خواستوه‌ نمونه‌یان زۆر بێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌شی‌ به‌گرنگ وه‌سف كردوه‌ له‌پێناو خزمه‌تی‌ گشتی‌‌و كارئاسانی‌ بۆ هاوڵاتیان‌و دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان له‌رێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌.

كۆمپانیای‌ ئاڤێستا گروپ به‌سیستمێكی‌ پێشكه‌وتوو، له‌ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراودا هه‌ستا به‌دیزاینكردنی‌ وێبسایتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، رۆژی‌ 15-9-2015 وێبسایته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ كه‌وته‌ كاركردن.

 

 

 

452861102015_supasnama.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure