ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرسە و سەرەخۆشى

10/11/2020 95 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە و بەبۆنەى کۆچى دوایى تێکۆشەر و کەسایەتى سیاسى دیارى کوردستان، بەڕێز (قادرى حاجى عەلى) پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەى خێزان و بنەماڵە و کەسوکار و هاووڵاتیانى سلێمانى و تەواوى کوردستان دەکەین.
(قادرى حاجى عەلى) سیاسییەکى دیار و نیشتمانپەروەرێکى بە ئەمەکى کورستان بوو، لەچەندین قۆناغدا لەخزمەتى خاک و خەڵکدا بووە و لێبڕاوانە لەو پێناوەدا تێکۆشاوە، ماڵئاوایى کردنى پەژارەیەکى لەبیرنەکراو دەبێت لەدڵى هەموماندا.
داواکارین خواى گەورە بە بەهەشتى شاد بکات ، سەبورى ئێمە و هەموو لایەک بدات.
إنا لله وإنا إلیە راجعون
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/11/10

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure