ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رۆژى جیهانى بێهۆشکاران پیرۆز بێت

15/10/2020 118 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە و بەبۆنەى رۆژى جیهانى بێهۆشکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایى لەپزیشکانى بێهۆشکار و یاریدەدەرانى پزیشکانى بێهۆشکارى هەرێمى کوردستان و بەتایبەت پارێزگاى سلێمانى دەکەین.
لەمڕۆژەدا بە رێزو پێزانینەوە لە ئەرک و ماندوبونتان دەڕوانین کە سەرەڕاى قەیرانەکان و نەبوونى موچە و بونى ئاستەنگى زۆر لەگەڵ هاوکارەکانتان بەردەوام بوون لە خزمەتکردنى کۆمەڵگە.
هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بن و بەردەوام بن لە ئەرکى پیرۆزتان.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/10/15

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure