ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

چەند بڕیارێک لەبارەى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە سلێمانى درا

15/10/2020 29 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2020/10/13 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بەشدارى لە کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بە سەرپەرشتى بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا:
١-پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی دابینکردنی موچەو بودجەو شایستە داراییەکانی دامەزراوە دەوڵەتیەکان بێت بەتایبەتی کەرتی تەندروستی و پەروەردەو هێزەکانی ناوخۆو فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان، بۆئەوەی بتوانن خزمەت بە هاووڵاتیان پێشکەش بکەن و بەرەنگاری کۆرۆنا ببنەوە.
٢-پێویستە لەسەر هەر هاووڵاتییەک خۆی خۆی بپارێزێت و پابەندی تەواوی ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکان بێت.
٣-هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ڕاسپێردراون بە چاودێریکردن و بەدواداچوونی وردی پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەرو کارمەندانی فەرمانگەو دامەزراوەکانیان بە ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکانەوە.
٤-لە هیچ فەرمانگاو دامەزراوەیەکی دەوڵەتیی و کەرتی تایبەت ڕێگا بە چوونە ژوورەوەی هیچ موراجیع و هاووڵاتیی و داواکارێک نادرێت ئەگەر پابەندی ڕێنمایی و ڕێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکان نەبێت.
٥-لیژنە هاوبەشەکانی یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون و چاودێری ورد بۆ جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکان دەکەن لە شوێنە گشتیەکانداو هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت و سزای دارایی دەدرێت.
٦-کردنەوەی خوێندنگاو ناوەندە زانکۆییەکان لە هۆڵەکانی خوێندندا، بە مەرجی پابەندبوون بە ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیەکانەوە بە پەسەند دەزانین و سەرپەرشتیارانی کارگێڕی و پەروەردەیی ڕادەسپێررێن بۆ چاودێریکردنی پابەندبوونی ناوەندەکانی خوێندن بەم ڕێنمایی و ڕێکارانەوە.
٧-دانانی پرسەو چوونە سەرقەبران و مەولودو بۆنە ئایینیەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەن و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بە هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر چاودێری ئەم ڕێکارە دەکات.
٨-بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ڕاسپێردراون بۆ دەرمانپژکردنی مزگەوتەکانی ناوبازاڕو ئەو فەرمانگاو شوێنە گشتیانەی پەتاکەی تێدا بڵاوبۆتەوە، یان مەترسیی بڵاوبوونەوەی لێدەکرێت.
٩-کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەرکی مرۆیی و تەندروستی و نیشتمانیانەی خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بۆ ماسکبەستن ببینن و بەشداربن لە هەڵمەتی خۆپارێزییدا.

 

8371815102020_33.jpg

15371815102020_22.jpg

26371815102020_44.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure