ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

چەند گرفتێکى نێوان پارێزگاى سلێمانى و ئێران چارەسەر کران

15/10/2020 31 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە 2020/10/12 ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بەشدارى کۆبوونەوەیەکى کرد کە لەسەر راسپاردەى بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم و بەسەرپەرشتى بەڕێز لیوا چەتۆ ساڵح بریکارى وەزارەتى ناوخۆ و ئامادەبوونى سەرکونسوڵی کۆمارى ئیسلامى ئێران لەسلێمانی و وەفدێکی پارێزگای سنە و مەریوان وئیدارەی پێنجوێن و ئیدارەی دەروازەی باشماخ و بەرپرسانی ھێزەکانی ناوخۆ لە دەروازەی باشماخ بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەرى گرفتى «١٧٠٠» شۆفێرى تانکەری سوتەمەنی لەدیوی هەرێمى کورستان و دیوى ئێران بوو کە چەند رۆژێکە ماونەتەوە ، بریاردرا بە قازانجى دوولایەنە و هاوسەنگانە بە رێژەى لە سەدا 50 بۆ شۆفێرانى هەردوولا کێشەکە چارەسەر بکرێت و کارئاسانى تەواو بۆ شۆفێرانى هەرێمى کوردستان دەکرێت بۆ هێنانى سوتەمەنى لە ئێرانەوە بۆ هەرێمى کوردستان و پارێزگاى سلێمانى.
هەروەها لەبارەى گرفتە تەندروستییەکان بە ئامادەبوونى نوێنەرانى تەندروستى سلێمانى و کۆمارى ئیسلامى ئێران ، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتى چارەسەر و هەماهەنگى زیاتر کرایەوە ودواتر تەندروستى هەردوولا لە کۆبوونەوەیەکى تردا بڕیارى پێویست دەدەن.
پاشان بە یاوەری بەرپرسانی ناوچەکە سەردانی ئیدارەی گەرمیان و دەروازەی پەروێزخانیان کرد ھەمان بڕیارو چارەسەر بۆ «١٠٠٠» ھەزار تانکەری سوتەمەنی ئەوێش درا کە تیایدا رەچاوی بەرژەوەندی ھەردوولاو شۆفێرانیش کراوە.

 

8111815102020_2.jpg

14111815102020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure