ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پرسە و سەرەخۆشى

10/10/2020 46 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە و بەبۆنەى کۆچى دوایى شێخ سالارى حەفید کەسایەتى دیار و نیشتمانپەروەر و رووناکبیر و خێرخوازى شارى سلێمانى، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەى خێزان و بنەماڵەى حەفید و کەسوکار و هاووڵاتیانى سلێمانى دەکەین.
شێخ سالاى حەفید کەسایەتیەکى ناسراو چاکەکار بوو ، خاوەن پێگەیەکى بەرزى رووناکبیرى و کۆمەڵایەتى بوو، بە کۆچى دوایى هەمومانى خەمبار کرد و بەداخین بۆ لەدەستدانى.
داواکارین لەخواى گەورە بە بەهەشتى شاد بکات ئینشائەڵا، سەبورى هەموو لایەک بدات.
إنا لله وإنا إلیە راجعون
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/10/10

 

 

 

40451910102020_22.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure