ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەن كرا

10/10/2020 19 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/١٠/٤، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن، پێشوازی لە بەڕێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی عێراق و وەفدی ھاوڕێی كرد.
بەڕێوەبەری وەفدی میوان بە گرنگییەوە باسیان لە ڕۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی ئەنجومەن كرد و لەبەرامبەر ھەوڵەكان و ھەماھەنگی و پشتیوانی بەردەوامی بۆیان، بڕوانامەی ڕێزلێنانیان پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەن كرد.
ھاوكات سەرۆكی ئەنجومەن سوپاسی كردن و دووبارە پشتیوانی بۆ كارەكانیان دووپاتكردەوە و دەستخۆشی لێكردن لە پای كردنەوەی خولی نێودەوڵەتی لە سلێمانی.

 

0421910102020_2.jpg

11421910102020_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure