ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

كەمپینی بەسە ژن كوشتن داوای پشتیوانی ئەنجومەن دەكەن

28/9/2020 90 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٢٨ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن، پێشوازی لە ژمارەیەك لەئەندامانی كەمپینی (بەسە ژن كوشتن) كرد.
سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەخێرھاتنی كردن و دەستخۆشی لێكردن بۆ كەمینەكەیان و بە ھەنگاوێكی گرنگیزانی بۆ دەستەبەركردنی مافی ژنان.
پاشان ئەندامانی كەمپینەكە ئاماژەیان بە ئامانجی كارەكانیان كرد كە ژمارەیەكی زۆر لە ڕێكخراو و كەسایەتی كۆمەڵایەتی و یاسایی و مامۆستایانی ئاینیی لەگەڵیان بەشدارن.
ھەروەھا داوایان لە ئەنجومەنی پارێزگا كرد لەھەنگاوەكانیان پشتیوانییان بكەن.
سەرۆكی ئەنجومەن ، لە چوارچێوەی دەسەڵاتەكاندا پشتیوانی بۆ كەمپینەكە و ھەنگاوەكانی تریان دووپاتكردەوە.

 

4922152892020_2.jpg

423152892020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure