ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سیمپۆزیۆمی پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێگەیاندن بەڕێوەچوو

11/9/2020 93 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی ھەینی ٢٠٢٠/٩/١١، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبونی سەرۆك و جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشداری لە سیمپۆزیۆمی (پرۆژەی نیشتمانی بۆ پێگەیاندن) كرد.

سەرەتا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا لە وتارێكدا ئاماژەی بەوەدا كە ھەر لەسەرەتاوە ئەنجومەنی پارێزگا پشتیوانی و پشتگیری لەم پرۆژەیە كردووە و لەڕێگەی لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنەوە بەشداری كارایان لەم پرۆژەیەدا ھەیە.
دووبارە ئامادەیی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ پشتیوانی كردنی پرۆژەكە دووپاتكردەوە.

پاشان بەڕێز پ.د.محەمەد مەحویی پرۆژەی (دامەزراندنی ناوەندی نیشتمانی بۆ پێگەیاندن)ی ناساند و پەیكەری ناوەندەكە و ئامانجی ئەم پرۆژە نیشتمانییەی خستەڕوو.

پاشان بە چەند تەوەرێك باس لە پەروەردەو گرفتەكان و دووبارە بنیاتنانەوەی كرا.

 

 

3220171192020_1.jpg

4020171192020_3.jpg

5120171192020_2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure