ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

داواکارى هاووڵاتیان لەهاتوچۆى سلێمانى کرایە ئەلکترۆنى

25/8/2020 107 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە 2020/8/23، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەى سیستمى بە ئەلکترۆنى کردنى داواکارى هاووڵاتیان کرد، کە بەسەرپەرشتى بەڕێز لیوا چەتۆ ساڵح بریکارى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى کرایەوە .
بەپێى ئەم سیستمە، لەمەودوا داواکارى هاووڵاتیان بۆ رایى کردنى کاروبارو مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بە ئەلکترۆنى و شێوازێکى سەردەمیانە دەکرێت و چیتر کاغەز بۆ ئەو داواکارییانە بەکارناهێنرێت.

 

 

 

4044212582020_2.jpg

4744212582020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure