ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یاریگایەک لە چەمچەماڵ کرایەوە و سەرۆکى ئەنجومەن خەڵاتکرا

25/8/2020 90 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى چوارشەممە 2020/8/19، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمى کردنەوەى یاریگاى شەهیدى سەرکردە (نازم محەمەد سلێمان) لە چەمچەماڵ کرد کە لەسەر فەرمانى بەڕێز قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم جێبەجێ کراوە.

لەوتارێکدا سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا دەستخۆشى لەجێگرى سەرۆکى حکومەت کرد بۆ خزمەتکردنى بوارى وەرزش لەچەمچەماڵ و وتى: بە کردنەوەى ئەم یاریگایە بۆشاییەکى گەورە بۆ وەرزش و لیژنەى تیپە میللییەکان و وەرزشکاران پڕکراوەتەوە.

پاشان خەڵاتى (رۆڵى هاوکارى و پشتیوانی) پێشکەش بەسەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا کرا.

 

 

 

3624212582020_3.jpg

4424212582020_4.jpg

5624212582020_5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure