ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یەکەمەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین خەڵاتکران

16/8/2020 122 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٨/١٦ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداری لە مەراسیمی خەڵاتکردنی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی - زانستی ، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کرد.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێزان وەزیری پەروەردە ، بریکاری وەزیر ، پارێزگارەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە ، نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ، بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردەی سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ئامادەی بوون.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە وتارێکدا پیرۆزبایی لە خوێندکارەکان کرد و داوای لێکردن لە رەوتی سەرکەوتنیان بەردەوام بن و لە داھاتوودا ڕۆڵیان لە گەشەپێدانی سێکتەرە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا ھەبێت.
پاشان خەڵاتی بەڕێزان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکران.

 

5129201682020_5.jpg

230201682020_3.jpg

830201682020_1.jpg

1830201682020_4.jpg

2730201682020_6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure