ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەکانى سلێمانى دابەشکرا

16/8/2020 104 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2020/8/15، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە مەراسیمى خەڵاتکردنى خوێندکارە یەکەمەکانى سلێمانى کرد.
لەمەراسیمەکە خەڵات و رێزلێنانى بەڕێز لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرا.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا پیرۆزبایى لە خوێندکارەکان کرد و دەستخۆشى لە کەسوکاریان کرد و وتى: دواڕۆژى نەتەوەکەمان لەسەردەستى ئەم نەوە زیرەک و هۆشمەندە رۆشن دەبێت.
هاوکات دەستخۆشى لەهاوسەرۆکى یەکێتى کرد کە خەڵات و رێزلێنانى پێشکەش بەخوێندکارەکان کردووە.

 

 

 

428201682020_3.jpg

498201682020_1 copy.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure