ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پەیامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەیادى جینۆسایدى ئێزدییەکاندا

3/8/2020 120 جار خوێندراوەتەوە

بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە، سەرى رێزو شکۆ بۆ شەهیدانى تاوانى جینۆسایدى ئێزدییەکان دادەنەوێنین، کە شەش ساڵ لەمەوبەر و لەمڕۆژەدا لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە گەورەترین تاوانى دژ بە مرۆڤایەتى بەرامبەریان ئەنجامدرا.
لەم یادەدا جێى داخە کە هێشتا شەنگال ئاوەدان نەکراوەتەوە و ژمارەیەکى زۆری ئێزدییەکان دوور لە زێدى خۆیان ئاوارەن و لەباروگوزەرانى سەختدا ژیان بەڕێدەکەن و بەشێکى زۆریان هێشتا بێ سەروشوێنن و چارەنوسیان نادیارە و ژنان و کچانیان دوور لە بەهاى ئەخلاقى و مرۆڤایەتى و ئاینى مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەتایبەت حکومەتى عیراق دەکەین، ئەرکى سەرشانیان لە قەرەبووکردنەوەى مادى و مەعنەوى کەسوکارى شەهیدان و قوربانیان و ئاوارەکان جێبەجێ بکەن و دەستى ئاوەدانى بگەیەننە شەنگال و هەموو رێوشوێنێک بگرنەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەى کارەساتى هاوشێوە لە دژى برائێزدییەکان و هەنگاوى کردارى و خێرا بنرێت بۆ بەجینۆساید ناساندى ئەم تاوانە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى.

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/8/3

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure