ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

داواى رێکخستنەوە و کەمکردنەوەى نرخەکانى کەرتى تەندروستى دەکرێت

16/7/2020 167 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى پێنجشەممە 2020/7/16، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، بەئامادەبوونى بەڕێز رێبوار ئەحمەد سەرۆکى لیژنەى تەندروستى ئەنجومەن، پێشوازى لە تۆڕى رێکخراوەکان، چالاکانى مەدەنى، ئەنجومەنى ناڕازى و ژمارەیەک کەسایەتى کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا تاووتوێى چەند داواکارییەک کرا بۆ رێکخستنەوە و کەمکردنەوەى نرخ لە (نۆرینگە پزیشکییەکان و نرخەکانى تایبەت بە نەشتەرگەرى و دەرمان و پشکنینە تاقیگەییەکان و سۆنەر و تیشک و چاندنى ددان و چەند کاروبارێکى ترى تایبەت بە سێکتەرى تەندروستى).
هەروەها داواکرا کە ئەم بارودۆخە ئابورییەى خەڵک لەم سەردەمەى کۆرۆنادا رەچاوبکرێت بەتایبەت کە لەکاتى خۆیدا موچە دابەش ناکرێت
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڵێنى دا بەهەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەندیکاکانى تەندروستى و لایەنى پەیوەندیدار لە حکومەتى هەرێم و لەرێی لیژنەى تەندروستى ئەنجومەنى پارێزگاوە بەدواداچوون بۆ داواکارییەکان بکرێت و هەوڵى تەواو بۆ جێبەجێ کردنیان بدرێت.

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure