ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

تەنها لەسەدا 25 کارگەی بەرھەمھێنانی ئۆکسجینی پزیشکی لە سلێمانى کاردەکات

9/6/2020 257 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2020/6/9، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەیاوەرى بەڕێزان بەرزان حامد و کەریم عەلى ئەندامانى ئەنجومەن، سەردانى کارگەی بەرھەمھێنانی( ئۆکسجینی پزیشکی) لەسلێمانی کرد.
بەپێى بەداواداچوونەکە دەرکەوت کە کارگەکە ٢٥٪‏ توانای بەرھەمھێنانی ھەیە و ٧٥٪‏ لەکارکەوتووە.
هەروەها کارگەکە سەرەڕاى سود و گرنگى زۆرى بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بۆ خزمەتی نەخۆش و ھاووڵاتیان بەتایبەت لەمکاتە هەستیارەى بڵاوبوونەوەى خێراى کۆرۆنادا ، بەڵام کارگەکە زۆر کۆنە و لەلایەن تەندروستیشەوە پەراوێز خراوە.
بەرپرسانى کارگەکە ئاماژەیان بەوەدا کە رۆژانە (١٢)کاتژمێر کاردەکەن و بە (٧) کارمەندەوە تائێستا ئۆتۆمبێلێکیان نیە ، هاوکات پێویستیان بە (٢٦) ملیۆن دینارە بۆ چاککردنەوەو گۆڕینی پارچە و بەشەکانى کارگەکە.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى وێڕاى سوپاس و دەسخۆشی بۆ بەڕێوەبەرو کارمەندانی ئەم کارگەیە بۆ ماندوو بون و دڵسۆزییان ، راشیگەیاند: سلێمانی پێویستی بەکارگەیەکی نوێیە بۆ بەرھەمھێنانی ئۆکسجینی خاوێنی پزیشکی.
هاوکات ھاوکارى و پشتیوانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بۆ جێبەجێ کردنى داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە.

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure