جەژنى رەمەزانتان پیرۆز بێت
23/5/2020
|
222 جار خوێندراوەتەوە |
|
بەناوى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانییەوە، پیرۆزبایى جەژنى رەمەزان لەموسوڵمانان و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و بەتایبەتى پارێزگاى سلێمانى و سنورى جوگرافى ئەنجومەنمان دەکەین.
ئومێدەوارین خواى گەورە نوێژو رۆژ و دوعا و نزا و پاڕانەوە و خواپەرستى هەموانى قبوڵ کردبێت و جەژنمان بۆ بکات بە جەژنى پەرەپێدانى ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى و سیاسى و خێروبەرەکەت و رزگاربوونى تەواوەتى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا و باشتر بوونى باروگوزەرانى خەڵک.
ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/5/23