ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سایتى وشە ناوەڕۆکى لێدوانێکى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانى بەمەبەستى سیاسى شێواندووە

5/5/2020 196 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە 2020/5/3 ، سایتى وشە لێدوانێکى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بڵاوکردۆتەوە کە پێشتر و لە شارى هەولێرەوە بە دەنگ و لەرێگەى پەیوەندى تەلەفۆنییەوە وەرگیراوە.
بەپێویستمانزانى بە راى گشتى رابگەیەنین کە سایتى وشە، بەشێکى زانیارى و ناوەڕۆکى لێدوانەکەى بەڕێز سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانییان بەمەبەستى سیاسى شێواندووە.
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بە هیچ جۆرێک نەیوتووە کە (لامەرکەزى لە سلێمانى شکستیهێناوە) بەڵکو لیژنەکە دەستى بەکارەکانى کردووە، هەروەها کارەکانى ئامادەکارى پرۆژەى لامەرکەزى هیچ نهێنییەکى تێدا نییە و نەبووە وەک سایتى وشە ئاماژەی پێکردووە کە گوایە (نهێنییەکانى ئاشکرا کردووە)، تەئکیدیش دەکەینەوە کە بەهیچ گوشارێک ئەم هەنگاوە نەنراوە وەک سایتەکە بڵاویکردۆتەوە، چونکە راى کۆى فراکسیۆنەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى لەسەرە .
دەبوایە سایتەکە بە پەیڕەوکردنى بنەماکانى کارى رۆژنامەوانى و پیشەییانە لێدوانەکەى بڵاوبکردایەتەوە، دوور لە شێواندنى ناوەڕۆکەکەى بە مەبەستى سیاسى.
داوا لەو سایتە دەکەین هەڵەکەیان راست بکەنەوە و داواى لێبوردن لە هاووڵاتیان و خوێنەرەکانیان بکەن.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى
2020/5/5

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure