ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

یەكەم كۆبونەوەی لیژنەی لامەركەزی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو

4/5/2020 90 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٥/٤ ، یەكەم كۆبونەوەی لیژنەی ئامادەكردنی پرۆژەی لامەركەزی بۆ داواكاری دابەشكردنی دەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكان بەڕێوەچوو.
سەرەتای كۆبونەوەكە بە سەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد ، پاشان كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی بەڕێز بەرزان شێخ محەمەد بەردەوام بوو.
تیایدا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی كرا و بیروبۆچونەكان ئاڵوگۆڕ كران و ھێڵە گشتییەكانی كاركردنی لیژنەكە دیاریكران.
پاشان بڕیاردرا لیژنەكە سەردانی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڕا و بۆچون و پێشنیاز و داواكارییەكان.
پاشان ڕاوبۆچونی پسپۆران و ئەكادیمی و شارەزایانیش وەربگیرێت بۆ نوسینەوەی پرۆژەكە.
كۆبونەوەكانیش بەردەوام دەبن.

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure