ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى سلێمانى

27/4/2020 79 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى دووشەممە2020/4/27، فدراسیۆنى زەردەشتیانى کوردستان خەڵاتى رێزلێنانى بەخشیە لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى سلێمانى، لەپاى کاروخزمەتەکانى لیژنەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و پاراستنى تەندروستى هاووڵاتیان.
هەروەها فیدراسیۆنەکە وێڕاى بەخشینى خەڵاتى رێزلێنان بە بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى، هاوکات سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى کرد کە بەهەمانشێوە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکەوە بە بڕیارو پێشنیاز و بەدواداچوونى رێکارە خۆپارێزییەکان بەشدار بوون لەسەرخستنى پرۆسەکە.

 

 

 

323182742020_5.jpg

433182742020_2.jpg

513182742020_3.jpg

563182742020_1.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure