ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لیژنەیەکى کاتى بۆ لامەرکەزى پێکدەهێنێت

26/4/2020 146 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى یەکشەممە2020/4/26، بەسەرپەرشتى بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى و ئامادەبوونى بەڕێزان جێگرى سەرۆک و سکرتێرى ئەنجومەن، کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى و سەرۆکى فراکسیۆنەکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى لامەرکەزى و پێکهێنانى لیژنەیەکى کاتى کرا کە نوێنەرى هەموو فراکسیۆنەکانى تێدابێت بۆ ئامادەکردنى پرۆژەیەکى لامەرکەزى ئیداریى و درایى وەک ئەوەى لەمادەى (2) و (5)ى یاساى ژمارە (3)ى ساڵى (2009)ى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستاندا هاتووە، بەمەبەستى دابەزاندنى دەسەڵاتەکان لەناوەندەوە بۆ خوارەوە تاوەکو بە باشترین شێوە خزمەتگوزارى پێشکەشى هاووڵاتیان بکرێت.

 

1110172642020_2.jpg

2010172642020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure