ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگی لەسەر موچە و کردنەوەی مەرزەکان دا

24/4/2020 94 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/٢٣، بە سەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنەکە کۆبونەوەی پەنجاوھەشتەمینی نائاسایی کرد.
لە کۆبونەوەکەدا تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکە خرایەڕوو کە داواکارى و پێشنیازى ئەنجومەنى پارێزگایە بۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنى موچەى مانگانە لەکاتى خۆیدا کە لە 30 رۆژ تێپەڕ نەکات.
ئەندامانی ئەنجومەن گفتوگۆیان لەبارەوە کرد و ڕاوسەرنجیان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.
پاشان بە دەنگی ٢٣ ئەندام پێشنیازەکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا.
هەروەها تەوەری دووەم داواکارى و پێشنیازى ئەنجومەن بوو بۆ کردنەوەى مەرزەکانى (سەیرانبەند، کێلێ، پشتە، شوشمێ، تەوێڵە) لەسنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى راپەڕین، پاش گفتوگۆ و ڕاوسەرنجەکان بە دەنگی ٢٠ ئەندام پێشنیازەکە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا.
گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی لامەرکەزیش بۆ کۆبونەوەی داھاتووی ئەنجومەن دواخرا

 

 

 

3824162442020_2.jpg

4824162442020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure