ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەشى راستاندنى وەزارەتى دەرەوەى عیراق لە سلێمانى کرایەوە

11/2/2020 272 جار خوێندراوەتەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٢/١١ ، بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بەشی ڕاستاندنی پارێزگای سلێمانی سەر بە فەرمانگەی کونسوڵگەریی وەزارەتی دەرەوەی عیراق کرد.

لە مەراسیمەکەدا بەڕێزان محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم و حازم یوسفيى بریکارى وەزیری دەرەوە و و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومیی ئامادەی بوون.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی عیراق کرد بۆ کردنەوەی ئەم بەشە و هەوڵەکانى بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى سلێمانى لەوبارەیەوە بەرزنرخاند و پیرۆزبایی لە دانیشتوانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کرد، کە بۆ لەمەودوا ئەو مامەڵانەی ھاووڵاتیان کە بۆ دەرەوەی وڵاتە و پێویستی بە راستاندنی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ھەیە، لەمەودوا لە سلێمانی کارەکانیان جێبەجێ دەکرێن و پێویست بەسەردانکردنی بەغدا ناکات ئەمەش ڕۆتین و ڕێگای دوور و تێچوی دارایی بۆ ھاووڵاتیان دەگەڕێنێتەوە.

 

 

21171122020_2.jpg

71171122020_3.jpg

121171122020_4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure