ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خوێندکاران خەونەکانیان بۆ سلێمانى کردە پرۆژە

9/2/2020 295 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى شەممە 2020/2/8، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە یاوەریى رێکەوت زەکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگا، بەشدارى دووەهەمین پێشبڕکێى کۆلێژەکانى (یونایتد ساینس) لەسلێمانى کرد.
پێشبڕکێکە بە دروشمى (بەرهەمى من) بەڕێوەچوو، تیایدا خوێندکاران بە چەندین پرۆژە، بیرۆکە و خەونى خۆیان بۆ داهاتووى سلێمانى خستبووەڕوو، ناونیشانى پرءژەکان بریتى بوو لە(خەون بە سلێمانییەکى چۆنەوە دەبینى بۆ 10 ساڵى داهاتوودا).
سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا دەستخۆشى لە خوێندکارەکان کرد و بیرۆکە و پێشنیازەکانیانى بەرزنرخاند و هیواى خواست وەک نەوەى داهاتوو بەشدار بن لە پێشخستنى هەرێمى کوردستان و بەتایبەت سلێمانى.

 

 

 

7518922020_5.jpg

16518922020_8.jpg

26518922020_1.jpg

42518922020_6.jpg

59518922020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure