ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

چلەى ماتەمینى ئاسۆ عومەر سوارە بەڕێوەچوو

9/2/2020 103 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى هەینى 2020/2/7، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەشدارى لە چلەى ماتەمینى هونەرمەند و میدیاکار (ئاسۆ عومەر سوارە) کرد.
لە مەراسیمەکەدا کە لە تەلارى هونەر لە سلێمانى بەڕێوەچوو، بە چەند وتارێک هاوڕى و خانەوادەى خوالێخۆشبوو ، باسیان لە قۆناغەکانى ژیان و وێستگە هونەرییەکانى (ئاسۆ عومەر سوارە) کرد و رۆڵی ئەو هونەرمەندەیان لەپێشخستنى هونەر و کارى نواندندا بەرزنرخاند، ماڵئاوایى یەکجارەکیشیان بە خەسارەتى گەورە بۆ کۆمەڵگە و هونەى کوردى وەسفکرد.

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure