ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنى پارێزگا بەدواداچوون بۆ کێشەکانى کفرى دەکات

29/1/2020 102 جار خوێندراوەتەوە

رۆژى سێشەممە 2020/1/28، بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بە ئامادەبوونى بەڕێزان سکرتێرى ئەنجومەن ژمارەیەک لەئەندامانى ئەنجومەن ، پێشوازى لەکۆمەڵێک کەسایەتى و دڵسۆزى قەزاى کفرى کرد.
ئەو کەسایەتییانە ، بە نوێنەرایەتى قەزاکە داواو ناڕەزایى خۆیان گەیاندە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و ئاماژەیان بەوەدا کە لە کۆى سێکتەرەکاندا کێشەیان هەیە و خزمەتگوزراییەکان زۆر کەمن سەرەڕاى بوونى سەرچاوەى زۆرى نەوت لە ناوچەکەیان.
لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا تیمێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى سەردانى قەزاکە بکات و لەگەڵ قایمقام و دامودەزگاکان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرى گرفتەکان و چۆنیەتى دابینکردنى خزمەتگوزاریى بۆ قەزاکە بکەن.

 

402382912020_2.jpg

462382912020_3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure